باشترینەکانی کوردستان دەستنیشانکرا

کەمێک بەر لە ئێستا لە هەولێری پایتەختی کوردستان باشترینەکانی مانگی ڕابردوو دەست نیشانکرا لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، باشترینەکانیش ئەمانە بوون ؛

لەسەر ئاستی ڕاهێنەراندا ڕزگار عەلی راهێنەری یانەی سیروانی نوێ بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

لەسەر ئاستی یاریزاناندا بەهادین بەکر یاریزانی یانەی سیروانی نوێ بە کۆکردنەوەی 20 دەنگ، بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

هەرچی تایبەتە بە ئاستی گۆڵپارێزان نەریمان خدر گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن، بە کۆکردنەوەی 18 دەنگ بە باشترین گۆڵپارێزی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا