د/ دیار كەمال
بۆ برایانی خۆشەویستم لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی ئازیز:
یەکێک لە گۆڕانکاریە گرنگەکانی بەڕێوەبردنی وەرزشی بریتیە لە
بنەمای گۆڕانکاری (مرۆیی ، ڕێکخراوەیێ) واتە کاتێک تاکەکان یا کارکێرەکان توانست و توانای کارگێریان ئاوەژوو بوو ، ئیتر دێتە سەر هێنانە کایەی خوێنی تازە و دەم و چاوی تازە لام سەیرە کەسانێک خاوەنی چوار پۆست بێ چۆن دەتوانن باڵانسی هزری وجەستەیی ڕابگرێ و لەگەڵ ئەندامانی تر توانای خۆیان بخەنە گەڕ :
بۆیە وەک کەسێک کە چەندین ساڵ یاریزان و ڕاهێنەر بووم و دواتر وەک پسپۆرێک لەم بوارە تکا و داواکاریم ئەوەیە چیتر تۆپی پێ لەوە قێزەونتر و ناشرینتر و مەکەن هاوشێوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و وڵاتانی تر بنەو بارگەتان بپێچنەوە وگۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن بۆ کەسانێکی تر بەشکم دوای ئێوە تروسکاییەک و ڕۆشناییەک بگەڕێتەوە بۆ ناو نۆپی پێ .
گومام نیە هەریەکەتان کەسێکی بەهێزی نەشارەزا دەست ئەدا بەپشتانا و ئێوەش وەک سێبەریان کاردەکەن و شانازییان پێوە دەکەن بەڵام ناوتان بە بچوکی ئەچێتە نێو لاپەرەکانی مێژووەوە ئەگەر زوو بە ئاگا نەیەن و لەم سروشتی کارکردنی کارگێریەتان وازنەهێنن .
دووبارە داوایەکی دڵسۆزانەتان لێدەکەم ئەو تێگەشتنەتان هەبێ وازهێنان لە پۆست زۆر جار گەورەیی و سەروەریە و پاراستنی کەسایەتیە بەپێچەوانەشەوە باوەشکردن بەکورسی و پۆست کەوتنی خراپی بەدوادا دێت ، هەزارەها نمونەی زیندومان لەبەرچاوە .
بۆیە ئێوە ئەگەر خەمی خۆتانە و بەس ئێمە وەک ئەرکی ڕەوشتی و پیشەیی خەمی نەوەی داهاتوومانە کە نامانەوێ ئەو باجە بدەن کە وەرزشوانانای ڕابردوو ئێستا داویانە.