بایرن لوتكەی وەرگرتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی ئەم هەفتەیەی بۆندزلیگاش بە وێنەی چامپیۆنس لیگ لە بەرژەوەندی لایبزیج نەبوو، چونكە پاش دۆڕاندنە گەورەكەی بەرامبەر بە مانچستەری ئینگلیزی ئەم هەفتەیەش لە خولی ناوخۆیی ئەڵمانیادا بەرامبەر بروسیا مینشن گلادباغ دۆڕا و پێشەنگی خولەكەی لە دەستدا بۆ یانەی بایرن میونخ كە ئەمی دووەم توانی بردنەوە بەرامبەر بە یانەی كۆڵن تۆمار بكات هەروەك یانەی بروسیا دۆرتمۆندیش توانی بردنەوە تۆمار بكات ئەویش خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بەو شێوەیەش لایبزیج پێشەنگی لە دەستدا.

شەوی هەینی
شاڵكە 0 X شتوتگارت 0

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی شەممە
بیڵفێڵد 0 X دۆرتمۆند 2
فرانكفۆرت 1 X بریمەن 1
كۆڵن 1 X بایرن 2
ئۆگسبۆرگ 3 X ماینز 1
گلادباغ 1 X لایبزیج 0

یارییەكانی یەك شەممە
فرایبۆرگ X لیڤەركوزن
هێرتا بەرلین X ڤۆڵڤزبۆرگ

شەوی دووشەممە
هۆفنهایم X یونیۆن بەرلین

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا