ڕاشفۆرد نیستەلڕۆی نوێ‌ یە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پۆڵ سكوڵزی ئینگیزی ئەفسانەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر یونایتد ستاییشی ئاستی بەرزی ماركۆس ڕاشفۆردی هاونیشتمانی و هێرشبەری یانەكەی پێشووی خۆی دەكات و بە هاوڕێی كۆنی خۆی ڕود ڤان نیستەلڕۆی هۆڵەندی دەچوێنێت.

پۆڵ سكوڵز

لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی دا سكوڵز ڕایگەیاند: ڕافشۆرد دەقاودەق لە ڕود دەچێت لە شێوازی یاری كردنی لە تێپەڕ بوونی بە نێو بەرگریكاراندا لە ئاراستە كردنی تۆپ و هێورییەكەی دا لە هەموو شتێك دا وەك ڕود ڤان وایە بۆیە من بڕوای تەواوم هەیە كە ئەو دەتوانێت لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات.

سكوڵز كە بە زەردە زێڕەكەی مانچستەر ناسرا بوو وتیشی: كاتێك لە گێمی دووەم سۆڵشار بەشداری بە ڕاشفۆرد كرد بینیم زۆر بە هێزێكی زۆرەوە خۆی پێشان دا دڵنیا بووم لەوەی كە گۆڵ تۆمار دەكات، بەڵام هاتریك لە تەنها 16 خولەك دا ئەمەیان باوەڕ پێ‌ نەكراو بوو شتێكی وا تەنها و تەنها لە نیستەلڕۆی دەوەشایەوە كە بە هێوری خۆی دەكرد بە نێو هێڵی بەرگری بەرامبەردا، بەڵام لە هەمان كاتیشدا دڕندە و دڵڕەق بوو ماركۆسیش شەوی ڕابردوو وا بوو لەگەڵ بەرگریكارانی لایبزیج ئەوەش زۆر دڵخۆشی كردم كە بینیم بەردەوام ئازاریان دەدات هیوادارم لە سەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت، چونكە مانچستەر لە ئێستادا پێویستی بەو جۆرە هێرشبەرانەیە.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە شەوی ڕابردوو لە دووەم گەڕی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ دا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی لایبزیجی پێشەنگی خولی بۆندزلیگای ئەڵمانیای كرد و یارییەكەی لێ‌ بردەوە بە ئەنجامی 5 گۆڵی بێ‌ وەڵام كە ئەوەش گەورەترین ئەنجام بوو لە نێو یارییەكانی شەوەكەدا بەوەش شەیتانە سورەكان توانی بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ و بە تۆمار كردنی 2 بردنەوەی یەك لە دوا یەك لە بەرامبەر هەردوو ڕكابەرە سەرسەختەكەی پاریس سانت جێرمان و لایبزیج پێشەنگی بە تەواوەتی بۆ خۆی دەستەبەر بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا