خوێنڕێژەکەی کالیفۆرنیا بۆ هەتایە زیندانیکرا

پۆلەتیک پرێس

دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەستگیرکردنیدا، دوێنێ هەینی دادگای کالیفۆرنیا سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر پۆلیسێکدا سەپاند کە بە خوێنڕێژەکەی ویلایەتە ئاڵتوونییەکە ناسراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، دادگای کالیفۆرنیا سزای هەتایی بەسەر جۆزێف جەیمس دی ئەنجیلۆدا سەپاند کە پۆلیسی ئەو ویلایەتە بووەو چەندین کردەوەی کوشتن و دەستدرێژیی سێکسی ئەنجامداوە.

دی ئەنجیلۆ تەمەنی 74 ساڵەو لە هۆڵی دادگای سکرامنتۆ دوای چوار دانیشتن دانی بەتاوانەکەیدا ناو دادگای ویلایەتی کالیفۆرنیاش سزای هەتایی بەسەردا سەپاند و یەکێک لە بەندەکانی ئەو سزایەش ئەوەیە کە هیچ مەرجێکی لێخۆشبوون نایگرێتەوە.

ناوبراو لە ساڵەکانی نێوان حەفتاو هەشتاکانی سەدەی رابردوودا زنجیرەیەک تاوانی کوشتن و دەستدرێژیی ئەنجامداوە، دواجار لەڕێگەی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە ئاشکرابووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەرە لە ساڵەکانی 1975-1986 دی ئەنجیلۆ 13 کەسی کوشتووەو 13 تاوانی دەستدرێژیی پەیوەست بەو تاوانانە ئەنجامداوەو دواجار ساڵانێکی زۆری ویستووە تاکو ئاشكرا کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا