نەیمار جۆنیۆر جەختی كردەوە كە هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ دژی مانچێستەر سیتی لە پێناو سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ
نەیمار لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی ماركا گواستویەتیەوە دەڵێت:یارییەكی زۆر قورسمان هەیە دژی مانچێستەرسیتی،بەڵام پێویستە بڕوامان بە تواناكانی خۆمان هەبێت و گوێ بە ئامارەكان نەدەین
هەروەها نەیمار گوتیشی:پێویستە هەموو پاریسییەكان باوڕیان پێمان بێت كە سەردەكەوین
لە كۆتاییدا گوتی:من لە پێش هەموویانەوە،جەنگاوەرم لەم جەنگەدا و هەموو توانای خۆم دەخەمە گەڕ لە پێناو سەركەوتن،تەنانەت ئەگەر لە ناو یاریگەدا بشمرم !
شایەنی باسە ئەمشەو كاتژمێر 10 یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریی دووەمی قۆناغی چواری چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی،كە یاری یەكەم لە یاریگەی پاریس مان سیتی بە ئەنجامی 2-1 براوە بوو