پۆله‌تیك سپۆرت
دوای راوه‌ستانی خولی ئه‌رجه‌نتینی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆرناوه، دواجار له‌ژێر ناوی مارادۆنا به ناوێكی تازه‌وه یارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرده‌وه.
به‌ر له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئاهه‌نگێكی میوزیك به‌ڕێوه‌چوو كه چه‌ندین وێنه‌ی مارادۆنای ئه‌ستێره‌ی پێشووی بۆكاجۆنیۆر نمایشكرا.
یارییه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز و بانفێڵدا بوو، بۆكا گێمی یه‌كه‌م پێشكه‌وتن به گۆڵێك، به‌ڵام له‌دوا ساته‌كانی یارییه‌كه بانفێڵد ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆكا بووه پاڵه‌وانی جامی مارادۆنا و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.