چێڵسی ماڵئاوایی كرد لە كاراباو كاپ

پۆڵەتیك: سپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا یەكەم یاری قۆناغی 16 یانەی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا ناسراو بە كاراباو كاپ بە كۆتا هات.

ساتی گۆڵەكەی تیمۆ ڤیرنەر

یارییەكە لە سەر یاریگا نۆژەنك راوەكەی یانەی تۆتنهام بەڕێوەچوو تیایدا سەرەتا تیمۆ ڤیرنەری ئەڵمانی هێرشبەری نوێی یانەی چێڵسی یانەكەی بە گۆڵێك پێشخست و گێمەكەش هەر بەو ئەنجامە بە كۆتا هات.

لە گێمی دووەمدا مۆرینهۆ و كوڕانی باشتر بە دەركەوتنەوە و كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كرد، بەڵام تا كۆتاییەكانی یارییەكە نەیان توانی بگەنەوە گۆڵی ڕكابەرەكەیان بە هۆی ئاست بەرزی مێندی گۆڵی نوێی چێڵسییەوە لەگەڵ ئەوەشدا لە خولەكی 84 دا ئەریك لامێلای ئەرجەنتینی توانی گۆڵی یەكسانی بۆ یانەی تۆتنهام تۆمار بكاتەوە و تا كۆتایی 90 خولەكی یاسایی یارییەكە بە یەكسانی مایەوە هەر بۆیە بە پێی یاسای نوێی جامەكە یارییەكە كاتی زیاد كراوی بە خۆیەوە نەبینی بەڵكو یەكسەر هەردوو یانە چوون بۆ لێدانی یەكلاكەرەوە كە تیایدا هەر 5 لێدانەكەی تۆتنهام گۆڵ بوون و 4 لێدانی بلوزی چێڵسی گۆڵ بوون دوا لێدان ماسۆن ماونتی لاوی ئینگلیزی جێبەجێی كرد ئاراستەی ناو كورسییە بەتاڵەكانی كرد و بەو شێوەیە لێدانی كۆتایی هەموو شتێكی بە كۆتا هێنا و بلوزی چێڵسی ماڵئاوایی كرد و تۆتنهام سەركەوت بۆ قۆناغی 8 یانە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا