پۆله‌تیك سپۆرت
تادێت دۆخی ماڵی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ره‌و خراپتر ده‌روات و له‌وه ناچێت پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه نێتی چاككردنی كێشه‌كانی هه‌بێت، چونكه چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به پاره ده‌كرێت و ئه‌ویش باوه‌ڕی وایه نابێت له‌گه‌ڵ یاریزانه به ته‌مه‌نه‌كان پاره‌ی زۆر خه‌رج بكرێت به تایبه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان.
ئه‌واتا رامۆسی به‌رگریكار ده‌یه‌وێت بۆ دووساڵ له تیمه‌كه بۆندی بۆ درێژ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها فاسكێز به پاره‌ی بۆنده تازه‌كه‌ی رازی نییه، له به‌رامبه‌ردا ڕۆژنامەی ئاس ده‌نوسێت بەشێک لە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید توڕەن لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەكه، هۆکارش ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان بەوە رازی نین موچەکانیان بە ڕێژەی لەسەدا 10 % كه‌م بكرێته‌وه. به‌شێكیان توڕه‌ن كه یانەکە سەرقاكی کڕینی داڤید ئالابای بەرگریکاری بایرن میونخه، كه کە کڕینی ئالابا هەڕەشەیە بۆسەر ڕامۆسی کاپتنیان و ئەو جوڵەیەی پێرێزیان هەرگیز بەدڵ نییە و پاڵپشتی هاوڕێکەی خۆیان دەکەن.