پۆڵه‌تیك سپۆرت
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بلوگرانه له ساڵی ئاینده، له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ره‌شه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات و ده‌یه‌وێت سیناریۆی 2009 دووباره بكاته‌وه.
لاپۆرتا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت:
” ئه‌و پۆسته‌ره‌ی وه‌ك ریكلامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رشه‌لۆنه له‌نێو دڵی شاری مه‌درید هه‌ڵمواسیوه بۆ ئه‌وه‌یه یانه‌كه‌ی شاری مه‌درید ئه‌و شه‌ش گۆڵه‌یان بیربكه‌وێته‌وه، كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له 2009 تۆماریانكرد و جارێكی دیكه‌ش ببمه‌وه به سه‌رۆك ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووباره بكه‌ینه‌وه”.