پۆڵه‌تیك سپۆرت
شه‌وی پێشوو له یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریسان جێرمان و لیۆن له خولی فه‌ره‌نسی نیمار داسلڤا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی به‌جیهێشت.
دوای یارییه‌كه ته‌واوی میدیاكانی جیهان باسی پێكانه‌كه‌یانكرد و رووی ده‌میان له تۆخێلی راهێنه‌ری نیمار كرد، به‌ڵام ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه بزانێت جۆری پێكانه‌كه‌ی ناوبرا و چۆنه و وتی:
“رۆژی دووشه‌ممه واته ئه‌مرۆ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر پێكانی یاریكه‌ره‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه”.
ئه‌مرۆ به‌یانی تیاگۆ میندێری یاریزانی به‌رازیلی و لیۆنی فه‌ره‌نسی كه‌شه‌وی پێشوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه نیمار تووشی پێكان بوو داوای لێبوردنی له نیمار كرد و ته‌مه‌نایكرد پێكانه‌ی زۆر قورس نه‌بێت.