نیوزلەندا بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا چەند کەسێک لەکار دووردەخاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەستەی گومرگی نیوزلەندا ڕایگەیاند، نۆ فەرمانبەری سەر سنوری لەکارەکانیان دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەوەی ڕەتیانکردووەتەوە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن.

لەمانگی شوباتی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، حکومەت بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا ناکاتە زۆرەملێ بۆ فەرمانبەرانی هێڵەکانی پێشەوە، بەڵام ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسین وەربگرن دەگوێزرێنەوە بۆسەر کارێکی دیکە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەمانگی نیسانی ڕابردوودا سوپا هەڕەشەی دەرکردنی لەسەربازانی هێزەکانی بەرگری گومرگی نیوزلەندا کردووە لەحاڵەتێکدا ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا