پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکانی پەسەندکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد.

فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،” لە دانیشتنی ژمارە 15ی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا”.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە.” دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواوبوو، بەشێوەیەک هەموو بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لابران و لەدوای ساڵی 2003ەوە یەکەمجارە سەرژمێری ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشانکدنی هاوڵاتیانی شارەکە، هەروەها سەرگەڕان کە لەدوای ساڵی 1957 لێکنراوە بە کەرکووکەوە دووبارە دەبنە بەشێک لە خەڵکی شارەکە و مافی دەنگدانیان دەبێت و بەناو بۆ پڕۆژەکە زیادکراون”.

باسی لەوەشکرد،” ئەوانەی ماددەی 140یان کردووە یان تەنها مامەڵەیان پێشکەش کردووە مافی دەنگدانیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی پێش 2003 لە کەرکووک بوون و ناسنامەی باری شارستانی شارەکانی دەرەوەی کەرکووکیان هەبووە و لەساڵی 1957 لە کەرکووک تەرحیل نەبوون، بەڵام فۆڕمی کەرکووکیان هەیە بەهەمان شێوە مافی دەنگدانیان هەیە”.

جەختی کردەوە، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی بەمەبەستی سیاسەتی تەعریب هێنراونەتە کەرکووک، ناویان سڕاوەتەوە و مافی دەنگدانیان نییە.

لەکاتێکدا، بەهۆی ناکۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی هەمواری چەند ماددەیەکی ناو یاساکە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا