تورکیا گرفتی گەورە بۆ کارەبای ڕۆژئاوای کوردستان دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی گرتنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیاوە و بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەک، کارەبا لەپارێزگای حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان بڕاوە.

لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەسەکە ڕایگەیاند، پارێزگای حەسەکە بەدەست نەگەیشتنی کارەبا لەڕێی بەنداوی تەبەقە و وەستانی وێستگەکانی کارەباوە دەناڵێنێت کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی ئاو بەهۆی گرتنەوەی ڕووباری فورات لەلایەن تورکەکانەوە.

لەمانگی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە تورکیا دەستیکردووە بە ڕێگریکردن لەگەیشتنی بڕی گونجاو لەئاوی ڕووباری فورات بۆ سوریا، سەرباری ئەوەی چەندین جاریش هۆشداریدرا کە ئەم کارە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و نەمانی کارەبا و تەنانەت ئاوی خواردنەوەش، کەچی تورکیا هێشتا لەم کارە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا