لە سێ ناوچەی پارێزگای شرنەخ قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بڕیار دەدات سێ ناوچەی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بە ناوچەی ئەمنی بناسرێن و بۆ 15 رۆژ هاتووچۆ تێیاندا قەدەغە بکرێت.

پارێزگای شرنەخ رۆژی 24-04-2024 رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە پشتبەستن بە یاسای سەربازی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بڕیاردرا بە راگەیاندنی 15 رۆژ قەدەغەی ئەمنی تایبەت لە سێ ناوچەی سەر بە شارۆچکەی گوچلوکۆناک و ناوچەکانی چیای گابار.

قەدەغەکە لە رۆژانی 25ی نیسان تاوەکو 9ی ئایاری 2024 بەردەوام دەبێت.

له‌ راگه‌یەندراوه‌كه‌دا، پارێزگای شرنەخ داوا لە ‌هاونیشتمانیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە و تەنیا لە کاتی پێویستدا دوای وەرگرتنی مۆڵەت، بۆیان هەیە بەشێوەیەکی کاتیی کارەکانیان بکەن. هەروەها داوای هاوکاریشیان لێدەکات بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی هەر جموجۆڵێکی گوماناوی لە ناوچەکەدا.

پارساڵ، 11 جار بڕیاری قەدەغەی ناوچەی ئەمنی تایبەت لە شرنەخی باکووری کوردستان راگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا