پۆڵه‌تیك پرێس:
توركیا كه‌شتی “عه‌روج ریس”ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كشانده‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆدورخستنه‌وه له‌سزاكانی توركیا.
توركیا چه‌ند مانگێكه ئه‌و كه‌شتییه‌ی ناردووه‌ته ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی غاز، ئه‌وه‌ش ببوه به‌شێك له كێشه‌كانی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌هۆیه‌وه ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی له‌سه‌ربوو.
توركیا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دوای غازی سروشتی‌دا ده‌گه‌ڕا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ناڕه‌زایه‌تی یۆنان و قوبرس و یه‌كێتی ئه‌وروپای لێكه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه یه‌كێتی ئه‌ورپا بڕیاریدابوو مانگی دیسه‌مبه‌ر تاوتوێی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا بكات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌فته‌ی ڕابردوو پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو به لێدوانه‌كانی پێشوویه‌وه ده‌بیندرا كاتێك ڕایگه‌یاند، توركیا جگه له‌ئه‌وروپا هیچ شوێنێكی دیكه به‌شایسته‌ی خۆی نازانێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا داواشی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، بژارده‌ی سزادانی توركیا به‌كارنه‌هێنێت.