پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی راپرسییەکی کۆمپانیای ماک لە پارێزگاکانی ئامەد و وان و مێردینی باکوری کوردستان، پارتی یەکسان و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەبێت.
کۆمپانیاکە راپرسییەکی لە رۆژانی 5 تا 18ی ئادار لە ھەرسێ پارێزگاکە ئەنجامداوە و بەگوێرەی راپرسییەکە کە 1650 کەس بەشدارییان تێدا کردووە، دەمپارتی لە ئامەد 54٪ی دەنگەکان و لە وان 48٪ی دەنگەکان و لە مێردین 45٪ی دەنگەکان بەدەستدەھێنێت.
بەگوێرەی ھەمان راپرسی کاندیدەکانی ئاکپارتی لە ھەرسێ پارێزگاکە لەپلەی دووەمدا دێن و ھودارپار و سەرلەنوێ رەفا و جەھەپە و ئی پارتیش لە پلەکانی سێ تا شەشەمدا دێن.