هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا رەوانەی دیالە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزێكی بەرپەرچدانەوەی خێرای رەوانەی پارێزگای دیالە كردووە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئەو پارێزگایە و رێگری لەو هێرشانەی لەلایەن داعشەوە دەكرێنە سەر ناوچەكە.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا ئاماژە بەوەكراوە، كاری ئەو هێزە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەیە كە هەفتەی پێشوو كرایە سەر گوندێكی سەر بە قەزای بەعقوبە و شەش كەس بوون بە قوربانی.

هەفتەی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە گوندی ئەلجزانی سەر قەزای بەعقوبە لە پارێزگای دیالە هێرشێكیان ئەنجامدا و بە هۆیەوە شەش كەس كوژران یان برینداربوون.

رەوانە كردنی ئەم هێزە بۆ پارێزگای دیالە دوای ئەوەدێت رۆژی 24ی نیسان مستەفا كازمی، شاندێكی رەوانەی ئەو پارێزگایە كرد بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی لە پارێزگاكە روودەدەن، شاندەكە پێكهاتبو لە هەر یەك لە وەزیری ناوخۆی عێراق و ژمارەیەك وەزیری دیكە و جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، فەرماندەی هێزە زەمینیەكان، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ هەواڵگری و پۆلیس و چەند بەرپرسێكی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا