مستەفا كازمی: مام جەلال كەسایەتییەكی دروشاوەیە لە مێژووی عێراقی نوێدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مام جەلال بناغەی ئەزمونێكی دانا كە دەبێت شانازی پێوە بكەین و پێویستە دەسەڵاتداران سود لە تواناكانی وەربگرن.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لە چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال رایگەیاند: وابەستەییمان بە عێراقەوە درێژدەبێتەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلالدا، جەلال تاڵەبانی وێستگەیەكە لە وێستگەكانی بیری سیاسی و مرۆڤدۆستی كە رێچكەیەكی باشی جێهێشت لە ئەزموونی سیاسی عێراقدا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: مام جەلال بناغەی ئەزمونێكی دانا كە دەبێت شانازی پێوە بكەین و پێویستە دەسەڵاتداران سود لە تواناكانی وەربگرن.

وتیشی: پێویستە دەسەڵاتداران سود لە تواناكانی سەرۆك مام جەلال وەربگرن لە گرنگیدان بە بەهای دیموكراسی و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی بۆ نیشتمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا