فراكسیۆنی گۆڕان داوا دەكەن حزبەكەیان لە حكومەت بكشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی نامەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان دایەوەو داوا دەكەن گۆڕان لە حكومەت بكشێتەوە.

بەهار مەحمود ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەڵامی نامەكەی عومەر سەیید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان داوەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەرئەنجامی وەڵامەكەیان دەردەكەوێت.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئامادەنەبوو ناوەڕۆكی نامەكە ئاشكرابكات و تەنها ئەوەندەی وت ،”ئێمە گۆڕان بەهی خۆمان دەزانین و فكری سیاسی گۆڕان هی ئێمەیە”.

هەفتەی رابردو عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی فراكسیۆنی گۆڕانی لە پەرلەمانی عێراق كردبوو داوایكرد خۆیان یەكلایبكەنەوەو بگەڕێنەوە ناو گۆڕان و سیاسەتی بزوتنەوەكە جێبەجێ بكەن و لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی هیوا بكشێنەوە.

هاوكات داواشیكرد، گەر ئەوە ناكەن ئەوە ریزەكانی گۆڕان بەجێبهێڵن.

لە بەرانبەر ئەوەشدا فراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی نامەكەی عومەری سەید عەلیان داوەتەوەو دوو مەرجیان وەك گەڕانەوە بۆ ناو گۆڕان داناوە.

بەپێی زانیارییەكان مەرجەكانی فراكسیۆنی گۆڕان بریتین لە كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و گەڕانەوەی گۆڕان بۆ ناو هاوپەیمانێتی پێشتری خۆی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی وەك كۆمەڵی دادگەریی‌و یەكگرتووی ئیسلامی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا