فراكسیۆنی گۆڕان: دژیەكی لە رۆژی دادگایی و ڤیدیۆی دانپێدانانەكاندا هەیە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە پرۆسەی دادگاییكردنی سزادراونی بادیناندا گوێبیستی بووین و ڤیدیۆی دانپێدانانی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان جیاوازی و دژیەكی زۆری تێدایە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لەگەڵ ئەوەی مافی ئەوەمان نییە دەست وەربدەینە كاروباری دادگاكان، هەمیشە داوا دەكەین دادگاكان سەربەخۆ بن، بەڵام ئەوەی لە دانیشتنەكانی دادگا گوێبیست بووین بە بەراورد بە دانپێدانانەكان كە لە راگەیاندنەكان بڵاوكرایەوە، جیاوازی و دژیەكی زۆر دەبینین”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: بۆیە داوادەكەین لە كاتی پێداچوونەوەدا دادگا رەچاوی پڕەنسیپی دادپەروەری بكات بەشێوەیەكی بێلایەنانە و دوور لە گوشارە سیاسییەكان بە كەیسەكەدا بچێتەوە و بڕیاری پێویستی لەبارەوە لێبدرێت و ئازادبكرێن.

سەر لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك، لەژێر ناونیشانی “دەقی دانپێدانانی تۆڕی سیخوڕە دەستگیركراوەكانی دەڤەری بادینان” ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە لە كۆی پێنج ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، سێ ئەندامیان روونكردنەوەیەكیان لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی سزادراوانی بادینان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئەو راپۆرت و دانپێدانانە نین كە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوكراوەتەوە و سیفەتی فەرمیبوون وەرناگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا