پیاوێک پاش ٩ ساڵ لە مردنی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە وڵاتی نەرویج کە یەکێکە لە وڵاتە ئەسکەندەنافیەکان، پۆلیس ڕایگەیاند، تەرمی پیاوێک لە ماڵەکەیدا لە پاش ٩ ساڵ دۆزرایەوە، ئاماژەیان بەوەش دا، جێی سەرسوڕمانە لە پاش ٩ ساڵ لە دیارنەمانی کەسێک نەبووە بە شوێنیدا بگەڕێت.

دراوسێکانی وتیا کە پیاوەکە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بووە، کاتێک دیار نەماوە پێیان وابووە کە ماڵەکەی گواستۆتەوە بۆ ماڵێکیتر، کاتێک تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە، پاسەوانێک داوا لە پۆلیس دەکات شوقەکەی بۆ بکاتەوە بۆ سەیر کردنی خزمەتگوزارییەکانی.

پۆلیس وتی لە مانگی ئەپرێلی ساڵی ٢٠١١ وە ئەو پیاوە گیانی لەدەست داوە، هۆکاری مردنەکەی سروشتی بووەو، بە هیچ جۆرێک گوماناوی نیە.

لە ساڵی ٢٠١٨ موچەکەی دەبڕن کاتێک نەیانتوانی لە شوێنی کارەکەیەوە پەیوەندی پێوە بکەن، بەڵام بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەردەوام لە پێدانی پسوڵەی ئەژماری بانکەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا