ئاهەنگی لە دایک بوونێک بە شەرمەزاری کۆتایی هات

پۆڵەتیک پرێس

ئاهەنگێکی لە دایک بوون لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، بە شێوەیەک کۆتایی پێهات، کە بە شەرمەزاری ناوبرا، دوای ئەوەی ئامادەبووان پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد.

٢٥ کەس لە ئاهەنگی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە ویلایەتی جۆرجیا لە ڕێستۆرانتێک ئامادەبوون، پێداگریان کرد لەسەر ئەوەی تێچووەکەی کە ٢هەزارو ٢٠٠ دۆلارە لە نێوان خۆیاندا بەشی بکەن، بەڵام ڕێستۆرانتەکە ڕازی نەبوون.

ژنێک بە ناوی کی بەنچار، گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاو کردەوەو، وتی خوانی ئێوارەمان پیرۆز کرد بۆ لە دایک بوونی دوو براکەم کاندریشا و برینکلی

ڕێستورانتی لویزیانا تایبەت بە خواردنە دەریاییەکان ڕوونی کردەوە، خاوەنی ئاهەنگەکە پەیوەندی پێوە کردووە، تاوەکو شوێنی بۆ بگرێت و لەسەر چۆنیەتی پێدانی پارەکە قسەیان کردووە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەندێک لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە لەگەڵ خاوەن چێشتخانەکە گفتوگۆ دەکەن، لە کاتێک پۆلیسیش لە بارودۆخەکەدا ئامادەیە.

الفاتورة تجاوزت 2200 دولار

خاوەنی ڕێستورانتەکە پێشنیار دەکات، کە ئامادەیە هەندێک لە خواردنەکان لابەرێت بەڵام ناکرێت، بەو شێوەیە پارەکە دابەش بکەن بەسەر هەموو ئەو کەسانەی لەوێ ئامادەبوون.

خوشکی خاوەن ئاهەنگەکەش وتی کە خزمەتگوزاری ڕیستورانتەکە کەم و کوڕی زۆر هەیە، چونکە کاتێک خواردن داوا دەکەیت ٢ کاتژمێر دوای ئەوەش بەردەست نابێت.

هەر لە کاتی ئاژاوەکەدا، بەشێک لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە وتیان کە پارە نادەن، چونکە ناکۆکی لەسەر شێوازەکەی بەردەوام بوو هەربۆیە بەشێکی زۆری پارەکە کەوتە سەر ئەو کەسەی شوێنی بۆ کەسەکان دا ئەنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا