پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراک و خواردنی تەندروست یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن و چالاکی دەکەن، بەڵام هەندێک سیستمی خۆراکی ناڕێک و شتی دیکە زیان بە مێشک دەگەیەنن وەک، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی زیان بۆ مێشک.
ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن:
-شوکولاتەی ڕەش
شوکولاتەی ڕەش ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی پاراستنی خانەکانی مێشک دەدات، کاکاو و شوکولاتەی ڕەش یارمەتی بەهێزکردنی بیرەوەی دەدات.
-هێلکە
هێلکە بە یەکێک لە خواردنە سودبەخشەکان دادەنرێت، زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری فۆسفۆڕی تێدایە گرنگە بۆ خانەکانی مێشک، هەروەها هێلکە بەشێوەیەکی گشتی ڕێژەیەکی زۆر کۆلینی تێدایە بیرەوەری مێشک بەهێز دەکات.
-قاوە
قاوە بە یەکێک لە خواردنەوە باوەکان لە جیهاندا دادەنرێت، یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات.
-برۆکلی
بەهۆی سوودێکی زۆریەوە برۆکلی ناوی پاشای سەوزەواتە سەوزەکانی لێنراوە، ڕیژەیەکی زۆری ڤیتامین کەی تێدایە دژەئۆکسان و هەوکردنە ، ئەمەش یارمەتی تەندروستی مێشک و بیرەوەری دەدات.
-ئەڤۆکادۆ
ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی و سی و ئۆمێگا٣، هەروەها مادەی بۆلیفینۆل و فلافۆنویدی تێدایە کردارەکانی لەش بەگشتی باشتر دەکەن.