پۆڵەتیک پرێس
گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوودەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.
هەموو بەیانییەک خواردنی گوێز ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
-دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات.
-چەورییە تەندروستەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ پێست هەیە و گەشاوەتری دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی یارمەتی کەمکردنەوەی ڕەشی ژێرچاو دەدات.
-ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و وشکبوونەوەی پێست دەکات.
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.
-کاریگەرییەکی زۆری لەسەر باشتربوونی تەندروستی دڵ هەیە.
-سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.