نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەجێگیری مایەوەو هاوشێوەی رۆژی رابردو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلارو 86 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكیش نرخەكەی وەك خۆی مایەوەو یەك بەرمیل نەوت بە 61دۆلارو 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە ماوەی رابردودا یەك بەرمیل نەوت برێنت گەیشتە سەرو 70 دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە دابەزین كردو بەهۆی ناجێگیری لە نرخەكەیدا بەردەوام ئاڵوگۆڕ بەخۆیەوە دەبینێت.

زیاتر لە ساڵێكە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری ئەو وڵاتانە دروستكردووە كە داهاتی سەرەكیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا