پێشمەرگە و سەركردایەتی كوردستان و ئەمەریكا!

لە سەرەتای شۆڕشی نوێوە دروشمێكی شۆڕش و پێشمەرگە بریتی بوو لە: خەبات دەكەین دژی ئیمپڕیالیزم لە سەرووی هەمووشیەوە ئەمەریكا.

ساڵ هات و ساڵ چوو ئیمپریالیزمی جیهانیی نە بایە لە ساڵی ١٩٩١ بە تایبەت دوای كۆچڕەوەكە ئەوا فاتیحە لەسەر مەرگی گەلێك دەخوێندرا. هەر ئەوەش نا، بەڵكو ئەمەریكا و هاوپەیمانان وە ئێرانیش نەبان دەوڵەتی ئیسلامی واتە داعش داروبەردی كوردستانی بەسەر یەكدا دەڕوخاند.

ئێستا ئەو ئیمپڕیالیزمە جیهانییە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری و پشتیوانی هەرێم بە گشتی و هێزی پێشمەرگەش بە تایبەت دەكا، بۆ یەكخستنەوە و یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە فشاری زۆر دەخاتە سەر حكومەت و لایەنە سیاسیەكان، بەڵام فشارەكان تا ئێستا بێ سوودن، چونكە ئێمە دەمانەوێ وڵاتەكەمان فرە میر و میرنشین بێ، چەندی پێمان بكری چەك و تفاقی هاوپەیمانان بۆ لیوا و هێزە تایبەتیەكانی ئەم میر و ئەو میر دەكێشینەوە.

ئێمە باسی سەربەخۆیی دەكەین كەچی نامانەوێ دەوڵەتداری بكەین!

ئێمە سەر زمان و بنی زمانمان پێشمەرگە و ئازایەتی پێشمەرگەیە، بەڵام لە كۆتاییدا پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی حزب و كەس لا مەبەستترە.

من دەپرسم ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ هەرێم و پێشمەرگە دڵسۆزترن یان سەركردە و بنكردەكانی خۆمان؟!

ئارێز عەبدوڵڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا