حەبێکی کێش دابەزاندن مردنی سەدان کەسی لێکەوتۆتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دادگای فەڕەنسا کۆمپانیای زەبەلاحی دەرمانی سێرڤیەری تۆمەتبارکرد، بە هۆکاری ئەوەی بۆتە هۆی مردنی سەدان کەس بەهۆی فرۆشتنی حەبی دابەزاندنی کێشەوە.

بەپێی بڵاوە کراوەکان، بە تایبەت ئەو کەسانەی کێشی زیاد و نەخۆشی شەکرەیان هەبووە، هەروەها ئەو کەسانەشی کە تەندروست بوون بەهۆی حەبەکەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

حەبەکە بۆ ماوەی ٣٣ ساڵ لە بازاڕەکاندا فرۆشراوە، هە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٩ نزیکەی ٥ ملیۆن کەس بەکاری هێناوە پێش ئەوەی لە بازاڕ بکێشرێتەوە بە هۆی ئەوەی مەترسی بۆ سەر تەندروستی دڵ هەیە، بە تایبەت لەم ١٠ ساڵەشدا مەترسی زیاتری دەرکەوت.

جێگری پێشووی سەرۆکی کۆمپانیاکە سزای ٤ ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرچوو هەروەها، غەرامەی نزیکەی ٣ ملیۆن یۆرۆ، هەروەها بڕی ٣٠٣ هەزار یۆرۆ بۆ بریکاری دەرمان بەهۆی ئەو ئابڕوو چوونەی دەرمانی فەڕەنسی بەسەریدا هات.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩و ٢٠١٠یشدا ، ١٢ کەس و ١١ قەوارەی یاسای و کۆمپانیای سێرڤیەری فەڕەنسی، بەهۆی سەرپێچی کردن و ڕۆڵیان لە ئابڕوچوونی بەرهەم هێنانی دەرمان دادگایی کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا