ڕۆژانە خواردنەوەی ئاوی گەرم چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی ئاو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەتایبەتی ڕۆژانە خواردنەوەی ئاوی گەرم یان شلەتێن بە گەدەی بەتاڵ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

خواردنەوەی ئاوی گەرم یان شلەتێن بۆ هەرسکردنی خواردن لە ئاوی سارد باشترە، ئەگەری توشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە و یارمەتی باشتربوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

خواردنەوەی کوپێک ئاوی شلەتێن بە گەدەی بەتاڵ دوودڵی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە خەمۆکی دەکات، یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا