بۆچی خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی ئازاری سەر؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە خەڵک دوای خواردنی گۆشتی سوور تووشی کێشە تەندروستییەکانی وەک ئازارێکی زۆر و بێزارکەری سەر دەبن هەندێکجاریش بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی دڵی لێدەکەوێتەوە.

هۆکاری سەرئێشەی دوای خواردنی گۆشتی سوور دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی ڕێژەی ماددەی تایرامینی ناو گۆشتی سوور کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیاتر ڕۆشتنی خوێن بۆ سەر، ئەوەش دەبێتە هۆی ئازار و قورسبوونی سەر، لە هەندێک حاڵەتی زۆر خراپیشدا لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ.

تعرف على أفضل طرق طهي اللحم الأحمر وأكله - الجمال.نت

بۆ ڕێگریکردن یان کەمکردنەوەی ئەو ئازار و کاریگەرییانە پێویستە گۆشتی سوور کەمتر بخورێت لەجێی ئەو مریشک یان ماسی بخورێت چونکە تایرامینیان تێدانییە، هەروەها لەکاتی خواردنی گۆشتی سووردا پێویستە ڕێژەیەکی زۆر سەوزەوات بخورێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی تایرامین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا