هەولێرو بەغدا

هەرێم و بەغدا رێككەوتوون، هەرێم داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ بۆ بەغدا رەوانە بكات لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم. لەبەرامبەردا بەغدا سەدا ١٢،٧ بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت.

بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت كۆمپانیای سۆمۆ بێت هەرێم مانگانە دەبێت بەنیوەی داهاتی ناوخۆوە نزیكەی ٧٥٠ ملیار دینار بۆ بەغدا بنێرێت و لەبەرامبەریشدا بەغدا تریلیۆنێك دینار بۆ هەرێم بنێرێت. بەڵام شیعەكان زیرەكانە بڕگەیەكیان لەیاساكە جێگیركردووە تا هەرێم سوود لەو پارەیە زیادەیە نەبینێت كە لەو ڕێككەوتنە دەبێت بۆ هەرێم بێت. بڕەكەی دەكاتە نزیكەی ٢٥٠ ملیار دینار.

ئەو بڕگەیەی جێگیركراوە لەپڕۆژە یاسای بودجە بریتییە لەوە كە ئەگەر هەرێم داهات نەگێڕێتەوە بەغدا ئەوا بەغداش هیچ بڕە پارەیەك نانێرێت و بەهیچ جۆرێكیش كار بەلێبڕین ناكرێت بۆ جێبەجێكردنی ئەم یاسایە. واتە ئەگەر دەستەواژەكان سادە بكەینەوە ئامانجی شیعەكان لەجێگیركردنی ئەو بڕگەیەیە ئەوەیە ئەگەر هەرێم پارەی نەناردەوە ئەوا ئەوانیش هیچ نەنێرن. كار نەكردن بەلێبڕین واتە ئەوە قبوڵ ناكرێت تەنیا بەشێوەی حیسابی هەرێم بڵێت مافی ئێمە لەیاسای بودجە بریتییە لە تریلیۆنێك و داهاتی ئێمەش بەو شێوازەی لەبودجە دیاریكراوە ٧٥٠ ملیار دینارە، كەواتە دەبێت ٧٥٠ ملیار كەمبكرێتەوە لە تڕیلۆنێك دینارو باقیەكەی دیكە كە ٢٥٠ ملیار دینارە بۆ هەرێم بنێردرێت و داهاتەكەی دیكەش لەدەست هەرێم بنێردرێتەوە.

ئەو شێوازە رێككەوتنەی بۆ یاسای بودجەكراوە زیاتر رێككەوتنێكی سیاسییە لەنێوان پارتی و شیعە.

شیعە دەیەوێت یاسای بودجە پەسەندبكرێت بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بێت و پارتیش بەو ڕێككەتنە لەڕێگەی یاسای بودجەوە شەرعیەتێكی یاسایی و دەستووری دەدات بەفرۆشتنی نەوتی هەرێم.
ئیبراهیم عەلی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا