ئێمە كۆنترۆڵكراوین

ئەم سەردەمەی تەكنەلۆژیا هەموومانی ترسنۆك كردووە، تەكنەلۆژیا و ئامێرە زیرەكەكانی ژیانمانی بەتەواوەتی كۆنترۆڵكردووە، لە مۆبایلەكەی دەستمانەوە كە جاسوسە بەسەرمانەوە! بۆ كامێرای ماڵان و سەرشەقام و هەموو كون و قوژبنەكان كە رۆژانە بێ ئاگاین لێیان و ژیانی تایبەتمان بێپرس دۆكیۆمێنت ئەكات. ئێمە ئاگایاری خۆماننین كەچی حكومدراوین و ئێستا زیندانین لەساییەی تەكنەلۆژیاوە..!

هەر خۆمان بەو دەستانەی خۆمان؛ رۆژانە داتا بۆ سێرڤسی ئاژانسی وڵاتان دەنێرین و لەوە بەئاگایان دەهێنینەوە كەئەمڕۆ چی دەكەین..

دەنگ و رەنگ و زانیاری تایبەت و شەخسی؛ خۆشەویستی و پەیوەندی مرۆڤەكان لەم تۆڕە جاڵجاڵۆكیەدا كۆنترۆڵكراوە!

جگەلەوەی خۆشمان بەسەر ژیانی تایبەتی یەكەوە بوینەتە هەزارچاو و بەڵاو ژیانی تایبەتمان تەنگ كردۆتەوە..!

ئێمە وەها كۆنترۆڵكراوین، كە ئەپە زیرەكەكان ئەعمالەكان ئەنوسنەوە،

لێرەش خەریكە ئەبێتەباو، هاك كردن و هەراجكردنی ژیانی تایبەتی ئینسانەكان هەر كەس قسەیەكی جیاوازبكات رووبەڕووی هێرشی ئەلكترۆنی دەبێتەوە ئەوەش مەترسی جددی سەردەمی گڵۆباڵیزمە بۆسەر ژیانی تایبەت.

ئیتر دەڕابەكانیش داخەن سودی ئەوتۆی نییە.. چونكە ئێمە لە مێژە كۆنترۆڵكراوین و لە ئاشەكە هاڕدراوین، یەك هەڵە هەموو ژیان دەفەوتێنێت.

رێبین عومەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا