فلسه‌فه‌ی ئیكیگایی

هیوا جاف – ناوەندی ئەکادیمیی تۆژینەوەی نیشتمانی

هۆی ژیان یاخود ئه‌و مه‌به‌سته‌ی لەپێناوییدا ده‌ژیت.

ئەگەرمەبەست بێت دڵخۆش بیت ئەوا فێری فه‌لسه‌فه‌ی ئیكیگای ژاپۆنی بین.

ئیكیگای ووشه‌یه‌كی ژاپۆنییه‌ كه‌ له‌ دووبه‌ش پێكدێت

١- ئیكیروو یان ئیكی IKI = به‌ واتای بوون یان ژیان دێت (وجود Being).

٢ – كای KAI = به‌ واتای { کاریگەری، دەرئەنجام و هەڵسەگاندن، سوود هۆو به‌ها (هدف(Reason

وه‌ کاتێ دوو ووشه‌كه‌ پێکەوە کۆدەکرێنەوە ماناکەی واتە : ” مەبەستت یا ئامانجت لە ژیاندا ” یاخود مەبەست لە ” هۆکاری ژیانت و مانای هۆی ژیان بەگشتی، بۆیه‌‌ بۆته‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ ژیان بۆ تاكه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌ ژاپۆن و ده‌توانم بڵێم بۆته‌ ‌ نیمچه‌ دەستیاوێکی كولتووری .

فه‌لسه‌فه‌كه‌ له‌ چوار به‌ش پێک دێت، بۆ ئه‌وەی بگه‌ینه‌ مه‌به‌ست ده‌بێت هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی له‌ ژیانی رۆژانه‌تدا جێبه‌جێ بكه‌یت و شێوازه‌كه‌ی له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێ تر جیاوازه‌ و له‌گه‌ڵ بۆچوون و باوه‌ڕدا ده‌گۆرێت، ده‌بێت زۆر به‌ راستگۆیانه‌ و ئه‌مانه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خودی خۆت بێ ترس ئاوێنه‌ی خواست وئاره‌زوه‌كانت بێت، نه‌ك وه‌ك كارێک کە ده‌بێت بیكه‌یت یاخود پێیهەستیت، پێویستە درێژه‌ پێدانی راستی خودی‌ خۆت بێت : کەوابوو گەر بمانەوێت بگه‌ین به‌ ئیكیگای خۆمان، پێویسته‌ كارێک ( ئیشێک) بكه‌ین كه‌ ئه‌م وه‌سفانه‌ی تێدابێت.:

١ ـ کارێک پیشەیەک بكه‌یت خۆت پێت خۆش بێت ( ئارەزووت لێیبێت).

. ٢ ـ کارێکی‌ به‌سوود و به‌هایه‌كی هەبێت بۆ كۆمه‌ڵگە و نیشتمان و جیهان.

٣ ـ کارێک لە ڕووی مادییەوە مادییانە لێ ده‌ستکەوتێکت لێ هەبێت، مه‌رج نییه‌ پاره‌.

٤ ـ کارێک زۆر باش و بەهای هەبێت، یان تێیدا پسپۆڕبیت.

لێ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر وا ئاسان نییه‌ و بریاردانێکی پێویسته‌ كه‌ ئایا ماده‌ و سه‌روه‌ت و سامان ، حه‌ز و خواستی دڵ، یاخود دەست لە دنیای مادی هەڵبگریت وازی لێبهێنیت و سۆفی گه‌راییانە هه‌ڵیبژێریت، وه‌ک ووتمان بژارده‌كان ئاسان نییه‌ و‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئیكیگای سه‌دان ساڵه‌ له‌ بواری ژیاند بۆ زۆر كه‌س وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی ژیان به‌كار هاتووه‌ و فۆرمەله‌یه‌كه‌ بۆ خۆشبه‌خیتان ـ بەختەوەری ـ به‌تایبه‌ت بۆ ژاپۆنیه‌كان ـ میتۆدێک ـ و هۆكارێكه‌ بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان، به‌ هۆی بوون و باوه‌ڕیان به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئیكیگای ژاپۆنیه‌كان زۆرتر ده‌ژین و ته‌مه‌نیان درێژتره‌ به‌ به‌راورد به‌ مییلله‌تانی تر، ژین بوونت بۆ شڕۆڤەو شیتەڵ دەکاتەوە. لە پێناوی چیدا ده‌ژیت. گەر بمانەوێت لەوە بگەین چۆن دەگەین به‌ ئیكیگای ده‌بێت له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئیكیگای تێبگه‌ین و به‌شێک بێت له‌ بیركردنه‌وه‌مان، نه‌ك وه‌ک ئه‌ركێک، چونكه‌ بژارده‌یەکی ترمان نییه‌ ! بۆیه‌ دەبێت بوارێک بدۆزیتەوە‌‌ خۆت ئارەزووت لێی بێت و حه‌زی پێبكه‌یت کارێک بکات یا ببێتە هۆکارێک‌ هه‌موو رۆژێ به‌و مەست و هۆکارەوە له‌ خه‌وهه‌لسین و لە پێناوییدا بژین و پێمان خۆشبێت، وه‌ک كاری هۆنه‌ری یان موزیک، وه‌رزش ، گۆرانی، خوێندن و ده‌بێت باشترین و سه‌ركه‌وتووترین بیت تێیدا. قبووڵكرد‌نی ئه‌مری واقع و هاوکات كاری بۆ بکەیت، هەروەها گونجاندنی بار و بوار بە پسپۆڕیی و كارامه‌یی له‌ و بواره‌دا و پێویستە له‌ خۆبوورده‌ییت هەبێت. دانانی ئامانج بۆ كارەكانت له‌ هه‌ر بوارێكدابێت، كاتێک ده‌گه‌یته‌ ئامانج هه‌ست به‌ خۆشی و چێژیی سه‌ركه‌وتن دەکەیت خۆشحاڵت ده‌كات و پاڵنەر و هاندەر دەبێت بۆ كاری باشتر و زیاتر و له‌ ئه‌نجامدا ده‌گه‌یته‌ ئاستی پسپۆڕی و شاره‌زایی زیاتر، كه‌ ئه‌مه‌ش سوودی بۆ خۆت و كۆمه‌ڵگە و به‌خشینی مادی و خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی ده‌بێت . پێویستی كۆمه‌ڵگە زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و پێداویستی كۆمه‌ڵگەكه‌ت نه‌بێت چ سوودێكی هه‌یه‌ تەنانەت ئه‌گه‌ر پسپۆڕ و شاره‌زایی كه‌م وێنه‌ش ‌بێت ، بۆیه‌ ده‌بێت بژاده‌كانمان بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگەیه‌ بشێ و گونجاوبێت كه‌ تێیدا دەژیت.

فه‌لسه‌فه‌ی ئیکگای بەکاردێت دێت بۆ ئاماژەکردن دەرحەق بە بارودۆخی هزری و ڕۆحییت.. لەو حاڵەتەدا مرۆڤەکان یا کەسەکان لەو ڕێیەوە درک دەکەن کە ژیانیان سەنگی هەیە و مانادار و بەنرخە. بەجۆرێک ئەم دیاردەیە پەیوەست نییە بە دیاردەو پێگەو توانای مادییەت لەڕووی دراوییەوە سەبارەت بە کەسەکە. فه‌لسه‌فه‌ی ئیکیگای پڕۆسەی ڕێگەدان بە خود و گەشەی خود ، کوبایاشی تسوکاسا دەڵێت : ناکرێ کەسەکان هەست بە ئیکیگای ڕاستەقینە بکەن تا ئەو کاتەی پێگەیشتنی هزری تەواو و پڕاپڕی کامڵبوون و قایلبوون بەدەست دەهێنن، هاوکات لەگەڵ قایلبوونی ناخی کەسەکە و گەیشتن بەو ڕادەیە تا ئاستی درککردن.. هەروەها درێژەی پێدەدات و دەڵێت تا پاش ئەوەی هەست بە بەدەستهێنانی خۆشەویستی و بەختەورەی دەکەن و پاش ئەوەش بەدیهێنانی پەیوەندی پتەو لەگەڵ کەسەکانی تر و هەستکردنیان بە سەنگ و پێگەی ژیان و ڕەزامەندی ژیان. بەو مانایەی، تەنها ئەو کاتە دەتوانن خودی خۆیان بەدەستبهێنن تا بتوانن بگەن بە ئیکیگای، ئیکگایەک تایبەت بێت بە خۆیان. بە کاریگەری لەسەر بەختەوەری { ڕەوایەتی } ـ عدل ـ کاریگەرییەک بەدی دەکرێت کە ئەگەری هەیە بوونی هەستی ئیکیگای بەسەر بەشی پێشەوەی مێشک و ئەگەری دەرکەوتن و بینینی هەیە. بەگوێرەی شیکاری و شڕۆڤە سەلمێندراوە، هەستکردن و درککردنی مرۆڤ بە ئیکیگای پەیوەستە بە نزمی ئاستی گرژی و ڕاڕایی، واتە کەمبوونی ئەو دیاردانە، هاوکات هەستکردن بە تەندروستییەکی تەواو باش جێگر. لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی هەست بە ئیکیگای ناکەن یاخود نیانە، زیاتر دووچاری نەخۆشی دڵ و دەمارو دەزولە خوێنینەکان دەبن، شاخوێن هێنەرو شاخوێنبەر و دەزوولەکانی گرێدراوی مێشک. هەروەها هیچ پەیوەندییەک نەدۆزراوەتە پەیوەست بێت بە پەیوەندی بە نەخۆشی وەرەمی بکوژەوە واتە أمراث خبیثە، و پەیوەندی پێوە نییە. هەروەها لێکۆلینەوەکان سەلماندوویەتی، هەستکردن بە ئیکیگای کە گوێزەرەوەی ڕاگریی و بەڵانسی ئیفرازاتەکان ڕادەگرێت لە دەزولەو دەمارەکانی گرژیی هەستیاری و العصبییة دا، واتە ئەو کارانە بەڵانس دەکات بە ئیفرازکردن .. وەک : الدوبامین والسیروتونین و أندروفین. هەروەها لێکۆلینەوەکان دەری دەخات ، هەستکردن بە ئامانج لە ژیاندا بە ئیکیگای بە شێوەیەکی سەلبی وابەستەیە ـ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کەسانی تر .. هەروەها لێکۆلینەوەکە بەوە گەیشتووە کە ‘ ئیکیگای ـ پەیوەستیشە بە درێژی تەمەنەوە لە نێو ژاپوونییەکاندا .

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا