یەکێتی تۆپی ئینگلتەرا وادەی یاریەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرای ئاشکرا کرد
بڕیار وایە یاری نێوان هەر دوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی لە ١٧ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچیت هاوکات یاری نێوان لیستەر سیتی و ساوسامتۆن لە ١٨ی هەمان مانگ بەڕێوە بچێت .
بۆ بیرهێنانەوە یانەکانی قۆناغی پێش کۆتایی بریتین لە چێڵسی و سیتی و لیستەر و ساوسامتۆن ، یاری لوتکەی ئەم قۆناغەش چێلسی و سیتی ئەنجامی دەدەن