گواردیۆلا هەواڵێكی ناخۆش دەداتە هاندەرانی یانەكەی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەواڵێكی ناخۆش بە هاندەرانی یانەكەی دەدات سەبارەت بە گەڕانەوەی یەكێك لە هێرشبەرانی یانەی پاش پێكانێكی سەخت.

لە دیمانەیەكی تایبەتی ئاژانسی هەواڵی BBC دا فەیلەسوفەكەی تۆپی پێ سەبارەت بە گەڕانەوەی سێرجیۆ كۆن ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەكەی ئاشكرای كرد: (پاش ئەو پێكانە سەختەی تووشی هات ئەگوێرۆ ماوەیەكی زۆر لە بەشداری كردن لەگەڵمان دووركەوتەوە لە ئێستاشدا ئەو بەشداری هیچ كام لە مەشقەكانی یانەكەمان ناكات و پێویستی بەوەیە ماوەیەكی زۆر ئامادەكاری بكاتەوە).

گواردیۆلا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: (ئەگوێرۆ لەو یاریزانانەیە كە ماوەیەكی زۆری دەوێت تا بتوانێت خۆی ئامادە بكاتەوە لە ئێستاشدا ئەو تەمەنی 32 ساڵە بە لایەنی كەمەوە مانگ و نیوێك بۆ دوو مانگی تری دەوێت تا بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناو یاریگاكان ئەمەش بۆ ئێمە هەواڵێكی ناخۆشە بەو پێیەی ئەو یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانمان).

جێی بیرهێنانەوەیە سێرجیۆ كۆن ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی مان سیتی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردۆوە تووشی پێكان هاتووە و تا ئێستاش نەیتوانیوە بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا