كۆڤید 19 لە نیمۆ و دی ماریا و پاریدێس دەدات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێگەی ڕەسمی یانەی پاریس سانت جێرمان هەواڵی تووش بوونی سێ‌ یاریزانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو كردەوە.

بە پێی هەواڵێكی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ یاریزانانی پاریس تووشی كۆڕۆنا بوون و یانەكەش نایەوێت ناویان بڵاو بكاتەوە لە بەر دڵی هاندەرانیان كە پێ‌ دەچێت ترس لە دڵیان دروست ببێت سەبارەت بە دۆخی یاریزانەكانیان.

بە پێی مۆنتی كارلۆ دەبێت ئەو یاریزانانە كەرەنتینا بكرێن بۆ ماوەی دوو هەفتە كە ئەوانیش هەریەك لە ئەنخێل دی ماریا و لیاندرۆ پاریدێس و یاریزانێكی تر كە یانەكە نایەوێت ناوی ئاشكرا بكات، بەڵام مۆنتی كارلۆ بڵاوی كردۆتەوە كە بە هۆی ئەوەی ناوەكە شاردراوەتەوە ئەوە گومانێكی گەورە هەیە كە نەیماری ئەستێرەی ناوازەی یانەكە بێت بۆیە بەو شێوەیە نهێنی بە دەوری دا كراوە هەروەك ڕۆژنامەی لیكیبیش هەواڵەكەی مۆنتی كارلۆی پشت ڕاست كردۆتەوە كە یاریزانی سێیەم نیمۆیە لەمەش وا دەكات یانەكە ناچار ببێت سەرجەم یاریزانەكانی تر ناچار بكات پشكنینی نوێ‌ ئەنجام بدەنەوە پاش ئەو پشكنینەی كە پێش یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بۆیان ئەنجام درا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا