كڵۆپ كێشەی ڕاستەقینەی مانێ ئاشكرا دەكات لەگەڵ لیڤەرپووڵ !

ئەم بابەتە 139 جار بینراوە

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵ سایدۆ مانێی سەنیگالی ئاستی بەرەو داكشان چووە و لەم وەرزەدا لە 39 یاریدا تەنها 12 گۆڵی تۆمار كردووە،یۆرگن كڵۆپی ڕاهێنەر هۆكاری كێشەكان ئاشكرا دەكات

كڵۆپ ئاشكرای كرد و گوتی:كێشەی ڕاستەقینەی مانێ ئەو كاتەیە كە ڕووبەڕووی گۆڵ دەبێتەوە،كڵۆپ ڕەتیكردەوە كە مانێ كێشەی ماندووبوون و جەستەیی هەبێت

هەروەها كڵۆپ گوتی:هەموومان دەزانین مانێ چەندە ئەستێرەیەكی گەورەیە و كوالیتی چەندە بەرزە،بەڵام ئەوە ڕاستییە ئامارەكانی لەم وەرزەدا باش نیە و خۆشی ئەوە دەزانێت

ئاماژەی بەوەشدا گوتی:مانێ هەوڵدەدات ئاستی بەرزتر پێشكەش بكات و هەوڵی خۆی دەدات،بەڵام كاتێك هێرشبەر كەم گۆڵ دەكات ئەو نەیارەكانی هێرشدەكەنە سەری و فشار دروست دەكەن

لە كۆتایدا كڵۆپ گوتی:گومانم لە ئاستی مانێ نیە بەڵام دەزانم ئەمەئاستی ڕاستەقینەی خۆی نیە و هەموومان كارلەسەر ئەوە دەكەین بەرە و باشتر بڕۆین

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک