کوالکۆم ئامێری یاریکردنی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کوالکۆم ئامێرێکی یاریکردنی نوێ دروست دەکات ڕکابەری ئامێری بەناوبانگی Nintendo Switch دەکات.

ئامێرە نوێیەکە چارەسەرکەری پێشکەوتوی کوالکۆمی تێدابەکارهاتووە، توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی5G هەیە بۆ بەکارهێنەرانی یاری و ڤیدیۆ .

كوالكوم تطور

بەپێی زانیارییەکان ئامێرەکە بە دوو نموونە بەردەست دەبێت، یەکێکیان لەشێوەی کۆمپیوتەرێکی بچووکدایە قەبارەی شاشەکەی
٦.٥ ئینجە، یەکێکی دیکە قەبارەی شاشەکەی ٦.٦ ئینجە، چوارچێوەی ئامێرەکە بەشێوەیەک دروستکراوە توانای ڕاگیرکردنی هەیە و دوگمەی لەسەرە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن لەکاتی یاریکردندا هاوشێوەی نینتێندۆ.

ئامێرەکە توانای پەیوەندیکردنی بێتەلی لەگەڵ ئامێر و تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان هەیە بۆ پیشاندانی یارییەکان بە وێنەیەکی گەورە، بە سیستمی ئەندرۆید١٢ کاردەکات، توانای پاترییەکی ٦٠٠٠ ملی ئەمپێرە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئامێرە ساڵی داهاتوو بکەوێتە بازاڕەوە، نرخەکەی لە ٣٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا