ڕیەل می تەلەفزیۆنێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەل می، ئامێری ڕیەل می سمارت تی ڤی فۆڕ کەی بە دوو قەبارەی جیاواز کە یەکێکیان  پێوانەکەی ٤٣ ئینجە ئەویتر ٥٠ ئینجە دروست دەکات.

ئامێرەکە تەکنیکی ئێچ دی ئاڕ ١٠ و دۆڵبی ڤیژنی تێدابەکارهاتووە، چارەسەرکەری میدیا تەکی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٦ گێگابایتە، تەلەفزیۆنەکە بە سیستمی ئەندرۆید تی ڤی ١٠ کاردەکات.

سێ دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای، دوو دەرچەی یو ئێس بی، دەرچەیەکی ئیزەرنێت و دەرچەیەکی دی ڤی بی تی ٢ی تێدابەکارهاتووە، ئامێرە دوو بڵندگۆی دەنگی بە توانای ١٢ وات هەیە.

نرخی تەلەفزیۆنەکە بەپێی قەبارەی شاشەکە دەگۆڕێت، شاشەی ٤٣ ئینج بە ٣٥٨ دۆلارە، شاشەی ٥٠ ئینج بە ٥٥٠ دۆلارە، لە ڕۆژی ٤ی مانگی حوزەیرانەوە لە بازاڕەکانی هند بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا