پۆڵەتیک پرێس
سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی کە لە خێزانی گالاکسیە بە نرخێکی ڕکابەر دەخاتەڕوو.
مۆبایلی گالاکسی ئەی٢٢ پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکانی(١٥٩/٣٧٣/٦٨.٤) ملیمە، کێشەکەی ١٨٦ گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٤ ئینج و دیقەی پیشاندانی١٦٠٠/٧٢٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٩٠ هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٢٧٤ مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی٨٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایت، میمۆریەکەشی دوو جۆرە ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(٦٤+٤٨+٢+٢) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە بە ڕەنگەکانی سپی، ڕەش و مۆر و بەنرخی ٢١٠ یۆرۆ بخرێتە بازاڕەوە.