ئەردۆغان پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەر كار لادا

پۆڵەتیك پرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دوای كەمتر لە پێنج مانگ ناجی ئیقبال-ی لە سەرۆكایەتی بانكی ناوەندی لادا.

ئەم جووڵەیە دوای ئەوە هات بانكی ناوەندی توركیا ڕێژەی سوودەكانی بەرزكردەوەو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.

بانكی ناوەندی توركیا رۆژی پێنج شەممە بەرێژەی 19٪ سوودی بانكی بەرزكردەوە، لەبەرانبەر كاردانەوەكان ئەردۆغان پارێزگاری ناوندی لەپۆستەكەی دورخستەوە.

هەروەها ئەردۆغان شیهاب كافجیئۆغلوو، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)ی دەستنیشان كرد، بۆ ئەوەی جێگەی ئیقبال بگرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا