تاڵیبان بۆ ژنان: پێڵاوی بەرز و پۆشاکی رەنگاورەنگ قەدەغەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نوێترین بڕیاری بزوتنەوەی تاڵیبان، پێڵاوی بن بەرز و پۆشاکی رەنگاوڕەنگ لە ژنانی ئەفغانستان قەدەغە دەکرێت.

بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان بە کەناڵی تڵوعی ئەفغانی راگەیاند، “پێویست ناکات ژنان پێڵاوی بن بەرز لەپێبکەن، چونکە بەگشتی ئەو جۆرە پێڵاوانە بۆ راکێشانی سەرنجی پیاوان دروست دەکرێن”.

وتیشی: تەقەی بنی ئەو جۆرە پێڵاوانە لەکاتی رۆشتندا دەنگێک دروست دەکات، سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا رادەکێشێت،

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، “نابێت ژنان پۆشاکی رەنگاوڕەنگ بپۆشن و کاتێک لە ماڵ دەچنە دەرەوە بۆن بەکاربهێنن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە راوێژکاری نوێی تاڵیبان رایگەیاند، رێگری لە کچان دەکرێت، چ خوێندکاران چ مامۆستایان، بچنە ناو زانکۆی کابوڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا