كورد لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لەعێراق

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح حەمید موسەوی، هێزە كوردییەكان لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكان لەناو خاكی عێراق.

هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، كوردەكان ئەمریكا وەك هاوپەیمانە گرنگەكان دەبینن، بۆیە لەگەڵ ئەوەن هێزەكانی ئەو وڵاتە لەعێراق بمێننەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لایەنە شیعییەكانی عێراق فشارەكانیان چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەمریكا هێزەكانی لەسەر خاكی وڵاتەكەی بكشێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، كە ئەمریكا دانی بەوە داناوە بوونی هێزەكانی “لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە، بەڵكو دەیەوێت لەو رێگەیەوە رووبەڕووی بەرژەوەندییەكانی عێراق ببێتەوە”.

لەبەرانبەر فشارەكانی لایەنە شیعییەكان، حكومەتی عێراقیش جددی نییە لەهەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی سوپای ئەمریكاو بەپێویستی دەزانێت جارێ‌ هێزەكان بمێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا