ئێران: پاڵپشتی بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق ناکەین

پۆڵەتیک پرێس

ئێران رەتیکردەوە لەو هێرشانەی ئەم دواییانە کرانەسەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق تێوەگلابێت، هاوکات، ئەو تۆمەتانەی بەناڕاست لەقەڵەمدا کە لەلایەن واشنتۆنەوە دەدرێنەپاڵی لەبارەی پاڵپشتیکردنی میلیشیا چەکدارە شیعەکان.

لەوبارەیەوە مەجید تەخت رەوانجی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گوتێریسی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد وەک وەڵامێک بۆ ئەو تۆمەتانەی لەلایەن نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان درانەپاڵ ئێران لەبارەی پاڵپشتیکردنی میلیشیاکان.

رەوانجی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵیداوە ئێران تۆمەتبار بکات بەوەی پاڵپشتی کۆمەڵە چەکدارە ناحکومییەکانی عێراق دەکات، کە تاران بە هەموو شێوەیەک ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

وتیشی: ئێران نە بە راستەوخۆ نە بە ناڕاستەوخۆ بەشداری لە هیچ هێرشێکی کۆمەڵە ناحکومییەکانی عێراق بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە نەکردووە و ئەم تۆمەتانە هیچ بنەما و بەهایەکی یاساییان نییە و بەتاڵن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا بە بەردەوامی کۆمەڵە چەکدارە شیعەکانی سەربە ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی عێراق و بەئامانجگرتنی بنکەکانی لەو وڵاتە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا