ڕووداوێکی باوەڕپێنەکراو ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی ڕوسی لە بتڕسبۆک ڕایگەیاند: گەنجێکی ڕوسی لەشەوێکدا ڕوبەڕووی ١٠جار دڵ وەستان بۆتەوە.

گەنجەکە تەمەتی ٣٠ ساڵە، دوای گەرماوکردنێکی گەرم ڕوبەڕوی جەڵتەی خوێن بۆتەوە دواتر جەڵتەکە توشی خوێنبەری سییەکان بووە، پاشان هەستی بە هەناسەتەنگی کردووە و لێوی شین بۆتەوە، بەهۆی ئەمەشەوە بە ئەمبولانس گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.

لە نەخۆشخانە لەژوری چاودێری چڕ دانراوە و ئامێری هەناسەدانی دەستکردنیان بۆ داناوە، لەگەڵ ئەوانەشدا سوڕی خوێنی وەستاوە و گواستویانەتەوە بۆ بەشی بوژانەوە لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا دڵی گەنجەکە ١٠ جار وەستاوە، لەهەموو جارێکدا پزیشکەکان توانیویانە سوڕی خوێنی چالاک بکەن و دڵی گەنجەکە بخەنەوە کار.

لەدوای ئەوەی تەندروستی جێگیربووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چۆتە کۆماوە، دوای ئەوەی هۆشی هاتەوە هەناسەی دەستکردیان لەسەر لابرد و توانای قسەکردنی هەبووە و تەندروستی باش بووە، گەنجەکە نەخۆشی خوێن مەیینی بە بۆماوەی بۆ ماوەتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی توشی جەڵتەی بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا