ڤیدیۆ..فرۆشتنی ئاژەڵ بۆ قوربانی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە

پۆڵەتیک پرێس

گاریق بن جازی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گۆشت لە تونس لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: کۆمپانیاکە لەمساڵدا ئاژەڵی قوربانی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشێت.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە باس لەوەش دەکات کاتێک ئەو کەسانەی داوای ئاژەڵەکانیان کردوە و وەریدەگرن پارەکە دەدەن بە کۆمپانیاکە ، ئەم هەلەش لە ڕۆژی 7 ی مانگی تەمووزەوە دەست پێدەکات، کۆمپانیاکە ئەمساڵ چەندین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی شارەکەی دابین دەکات وەک، ئەو کەسانەی شوێنیان نییە بۆ مانەوەی ئاژەڵ کۆمپانیاکە لای خۆی دەیهێڵێتەوە تا ئەو کاتەی دوای دەکەن شەوی بە چوار دیناری تونسی، هەروەها کۆمپانیاکە خزمەتگوزاری سەربڕینی ئاژەڵەکانیش دابین دەکات بەنرخی 20 دیناری تونسی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک