بە ڤیدیۆ..دوای ٧ ساڵ لە دیار نەمانی مافیایەک لە یوتیوب دەرکەوت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامی گروپێکی مافیاکانی ئیتاڵیا، پاش ئەوەی لە پێگەی یوتیوب دەرکەوت کە خەریکی ئامادە کردنی دەرمان بوو، بەڵام دەم و چاوی شاردبۆوە، دەستگیر کرا چونکە نەیتوانی تاتۆکانی بشارێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، فایرین کلۆد بەیارت ی تەمەن ٥٣ ساڵ، ژیانێکی ئارامی لە کۆماری دۆمینیکان لە بۆکا چیکا بەسەر بردووە، کە خەڵکی ئیتاڵیان بە بێگانەی دەزانن.

بەیارت لە ساڵی ٢٠١٤دا، کاتێک داواکاری گشتی ئیتاڵیا، فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکرد بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کۆکاینەوە، لە هەروەها لە وڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ گروپی کاسیۆلا کاری دەکرد و تۆمەتی کوشتنی  سەرکردەکەی درایە پاڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا