دایکێک بڕیار دەدات لە پەخشی ڕاستەوخۆدا منداڵەکەی ببێت

پۆڵەتیک پرێس

کارلا بێلوچی دایکی سێ منداڵە لە ئێستادا دووگیانە، بڕیاری داوە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا منداڵەکەی لە دایک بێت، لەبەرامبەر وەرگرتنی ١٠ هەزار جونیەی ئیستەرلینی کە دەکاتە١٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

لە لێدوانێکیدا بێلوچی دەڵێت، من ١٠ هەزار پاوەندم لە هەوادارێکم وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، منداڵەکەم لە دایک ببێت و دەتوانم ژیانی منداڵەکەمی پێ دابین بکەم بۆچی بڵێم نا؟

بەپێی بڵاوکراوەکانی بەریتانیا، بێلۆچی تەمەن ٣٩ ساڵ لە ناوچەی هێچنی بەریتانیا، ڕووبە ڕووی ڕەخنەو توابجێکی زۆر دەبیتەوە، خەڵک ڕقی خۆیانی بۆ دەردەبڕن بەڵام، ئەو دەڵێت ناهێڵم ئەو شتانە کار لە بڕیارەکەم بکەن.

کارلا پێی وایە وەک یەکێک لە کەسایەتیە کاریگەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرنگە ئەم پێشان دانەبکات، دەڵێت دەزانم خەڵک بڕیارەکەمی بەدڵ نیە بەڵام من بازرگانی دەکەم و پێویستم بە پارە هەیە.

ئاماژەی بەوەش دا، سەرەتا نیگەران بووەو بەلایەوە ئاسان نەبووە بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیەی پێشکەشی بکات ڕەتی بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا