پێویستە كێ‌ داوای لێبوردن بكات؟

كەسێك بەناوی بەرپرس لە بارەگای بارزانییەوە، لێدوانێكی كرچ و كاڵیداوە و دەڵێت بەمەرجی داوای لێبوردن، كاك مەسعود لەگەڵ كاك لاھور كۆدەبێتەوە .

ئەو خانمە گوێراڵەی بارەگای بارزانی بێ ئاگایە لەوەی كە ئەوەی پێویستە داوی لێبوردن بكات كە زیاتر لە ٢٠ چالاكوان و مامۆستای لە كونجی بەندیخانە داناوە ، یان ئەو كەسە داوای لێبوردن بكات كە بەناوی دادگاوە حوكمی رۆژنامەنووسان دەدات، لەولاشەوە بەبێ دادگای داوای ئازادكردنی تاوانباران دەكات.

ئەرێ گەلۆ كێ ئەبێت داوای لێبوردن بكات، ئەو كەسەی كە بەبڕیارێك كەركوكیان ھەرزانفرۆشكرد و بەجێیان ھێشت، یان ئەو كەسەی كە خۆی كردە قوربانی لە پێناوی نەڕشتنی خۆێن لە شارەكە.

داوای لێبوردن نیشانەی گەورەییە و بەھەموو كەسێك ناكرێت، بەڵام پێویستە بزانرێت لە كێ داوای ئەكرێت، نەك لە كەسێك كە لەژێر حكومرانی ئەو توركیا خاكی ئەم ھەرێمەی كردۆتە كانی سەرە رێگا و لەولاشەوە لەسەر پولێكی پێشنیازكراو ئامادە نییە بە دێرێك وڵامێكی یٔەو سوكایەتیانەی توركان بداتەوە.

كەچی بەوەش ناوەستن و سیاسەتمەدارانی باكوور تەسلیمی توركیا دەكەنەوە و لەبارەگاكانشیانەوە لەگەڵ بەناو یٔۆپزسیۆنی سوریا كۆدەبنەوە كە دەستیان بەخوێنی ئاڵی كچان و كورانی رۆژئاواسوورە.

ئێستا من دەپرسم ئاخۆ كێ شایستەی داوای لێبوردنە لەم میللەتە؟! ئەوانەی كە شەو رۆژیان لێك گرێداوە بۆراستكردنەوەی باری لاری یٔێوە و ھەوڵدان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن لەپێناو میلەت كە ھەر یٔێوە بوون بە سیاسەتی یٔابووری سەربەخۆ یٔەم میللەتان توشی دەیان كێشە و قەیران و بێ یٔومێدیكرد؟!

رەوان تاڵب

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا