ڕۆڵی مۆدێل لە كۆمەڵگا

ئەوەی نووسیوومە ڕای كەسی خۆمە لە جیاتی هیچ كەسێك یان كۆمەڵگا قسە ناكەم.

دەمێكە لە سۆشیال میدیا بابەتی مۆدێل مشت ومڕی زۆری لەسەرە.. زۆر بیروبۆچوونی لەسەر كەوتەوە.

بەڕای من پێشكەوتنی كۆمەڵگا بەو مۆدێلانە بەند نییە پێشكەوتنی كۆمەڵگا بەندە بە داهێنان و نەوەی بەتوانا و پەروەردەی جوان بۆ منداڵەكانمان و بەندە بە زانست و ڕەوشتی جوان.

بە لای منەوە ئەو مۆدێلانە هیچ نابنە پێشكەوتنی كۆمەڵگا بە پێچەوانەوە وەك هاندەریكی خراپن بۆ هەرزەكار و كەسانی تر من زۆرم بیستووە پیم دەلێن: فلان مۆدێلت دیت زێڕی بە دیاری بۆ هاتووە یان چ سەیارەیەكی كڕیوە ئەوە بەس بە سناپ و ڕیكلام ئەوەی پەیدا كرد!

كەواتە ئەوانە دەبنە هاندەری خراپ.. ئەوەی كە باسی تەباخ و ژنی ماڵەوەش دەكات من دەڵێم بە شانازییەوە من وەك پزیشكێك دایكم بۆ ٣ منداڵ ڕۆژانە كاری ماڵەوە دەكەم و خواردن ئامادە دەكەم و بەو ڕەفتارەی دایكایەتیم خۆم بە پێشكەوتوو دەبینم نەك دواكەوتوو، مەسەلەی پێشكەوتن زۆر جیاوازە لە بەرەڵایی و بەد رەوشتی،

بەڵام خەتای خۆمانی زۆر تێدایە لەبەر چی لە بنەڕەتەوە تەماشایان بكەین؟

یان لەبەرچی ئەوان ڕیكلام بۆ شت بكەن و ئیمەش لەدوای ئەوان بیكڕین بۆ ئەوان بڕیار بدەن ئەو كاڵایە باشە یان خراپە كەواتە تەماشا كردنی ئەو شتانە بە هەڵە دەبینم.. بە پێچەوانەوە ئەوە پێشكەوتنی ئافرەت نییە ئەوە وەك كاڵایەك ئافرەت بەكاردێت كە هیچ بەهایەك بۆ ئافرەتان ناهێڵنەوە.

دیلمان ئازاد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا